٣١ ئایار ٢٠٢١ - ١٣:١٣
کۆتایی کاری نەتانیاھوو ، پارتەکەی نەفتالی بێنێت بە پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بوو

سەرۆکی پارتی یامینای رژێمی زایۆنی توانی ھاوحزبیەکانی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە پارتی ییش عەتید و پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بکات .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھاوپەیمانیی نەفتالی بێنێت و یائیر لاپید سەرۆکی پارتی ییش عەتید دوایین ھەوڵی بنیامین نەتیانیاھوو بۆ پاراستنی دەسەڵات دێتە ئەژمار . 

 پارتی یامینا دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، بە قەبوڵکردنی پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان داکۆکی دەکات لە ھەوڵی بێنێت بۆ رێگرتن لە بەڕێوەچوونی پێنجەمین ھەڵبژاردن . 

کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە بێنێت نووسی ، نەتانیاھوو کابینەیەکی نیە و ئەوە راستیەکە . نەتانیاھوو ھەر شتێکی پێشنیار دا جگە لە پێکھێنانی کابینە . 

342/